ئەو ڕاستیەی دەیسەلمێنێ هێڵی ناوەندی بارسا لە قەیراندایە !

ئامارێك كێشە و كەم و كورتی هێڵی ناوەندی یانەی بارسێلۆنا دەردەخات لە ژێر دەستی ڕۆناڵد كویمانی ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا كە پەیوەندی بە لایەنی هێرشبەرییەوە هەیە

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرای كرد كە لەم وەرزەدا یاریزانەكانی هێڵی ناوەندی بارسێلۆنا لە ڕووی هێرشبەرییەوە لاواز بوون تەنانەت لە بەرگریكارانی یانەكە كەمتر گۆڵیان تۆمار كردووە

بارسێلۆنا لەم وەرزەدا توانیویانە 122 گۆڵ تۆمار بكەن،لە كۆی ئەو گۆڵانە هێرشبەرەكان 87 گۆڵیان تۆمار كردووە ئەمە ئاساییە بەڵام یاریزانەكانی ناوەند تەنها 13 گۆڵیان تۆمار كردووە لە كاتێكدا بەرگریكارەكان 17 گۆڵیان تۆمار كردووە!

13 گۆڵەكەی هێڵی ناوەند ئەم یاریزانانە تۆماری كردوون:دی یۆنگ 7 گۆڵ،پێدری 4 گۆڵ،مۆریبا 1 گۆڵ،ریكی پویگ 1 گۆڵ

17 گۆڵەكەی بەرگریكارەكان ئەم یاریزانانە تۆماری كردوون:ئەلبا 5 گۆل،پیكێ و ئاراوخۆ و لینگلێت و مینگوێزا 8 گۆڵ،دێست 3 گۆڵ،سێرجی ڕۆبێرتۆ 1 گۆڵ

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک