سوودەکانی هەڵوژەی ترش

پۆڵەتیک پرێس

هەڵوژەی ترش لەگەڵ ئەوەی تامێکی خۆشی هەیە میوەیەکی وەرزیە بەشێوەیەکی گشتی خەڵک چاوەڕوانی هاتنی دەکات، سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە.

فوائد تناول الجانرك الاخضر في موسم الربيع - مجلة هي

سوودە تەندروستیەکانی هەڵوژەی ترش:

-خواستی خواردن زیاد دەکات و یارمەتی کرداری هەرس دەدات.

-دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و دژەئۆکسانەکان، ڕێگری لە نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی هەرس و نەخۆشیەکانی گورچیلە دەکات.

-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، یارمەتی باشترکردنی کرداری ڕیخۆڵەکان دەدات و چارەسەری قەبزی دەکات.

-خواردنی هەڵوژە بە بەردەوامی لە وەرزی هاویندا بەرگری لەش بەهێز دەکات.

-یارمەتی تەندروستی و بەهێزکردنی ددان دەدات، رێگری لە کلۆربونی ددان دەکات.

الجنارك مفيدة لصحة الأسنان

-هەڵوژە یارمەتی لەش دەدات بۆ مژینی ئاسن، بەمەش ڕێگری لە توشبوون بە کەم خوێنی دەکات.

-یارمەتی سووتاندنی چەوری و دابەزاندنی کێش دەدات.

-تەندروستی مێشک دەپارێزێت و ڕێگری لە نەخۆشیەکانی سی و شێرپەنجەی سی، سەرمابوون و کۆکە دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا