ئیش پێکردنی گەورەترین یەخت لە جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

ئیمارات ڕۆژی یەک شەممە ئیش پێکردنی گەورەترین یەختی دروستکراو لە ڕیشاڵی شوشە لە جیهاندا ڕاگەیاند، یەختەکە بە تەواوی هەمووی لەناو ئیماراتدا دروستکراوە.

شیخ مەنسور بن محەمەد بن راشد مکتوم سەرۆکی لیژنەی ئەنجومەنی وەرزشی دوبەی، بەشداریکرد لە ئیش پێکردنی یەختی ماجیستی ١٧٥ لە نیمایشکردنی یەکەمی لە پێشانگای دوبەی هاربور.

صورة

ماجیستی ١٧٥ بە گەورەتین یەخت لەجیهاندا دادەنرێت، کە لە ڕیشاڵی شوشە دروستکرابێت، درێژیەکەی ١٨٠.٩ پێیە،پانیەکەی ٣١.٦ پێیە، یەختەکە لە چوار نهۆم پێهاتووە، کێشەکەی بە گشتی ٧٨٠ تەنە، دەتوانێت لەناوچە نزمەکانی دەریادا بە قوڵی ٢.٢٥ مەتر بڕوات، بەرزترین خێرایەکەی بەنزیکی ٣٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، خێرای ڕۆشتنیشی بەنزیکی ١٨.٥ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، توانای بڕینی چوار هەزار میلی دەریای هەیە بەم شێوەیەش دەتوانێت ببێت بە یەختێکی دەریایی.

لەگەڵ ئەوەی یەختەکە لە ڕیشاڵی شوشە دروستکراوە ڕیشاڵی کاربۆنیش لە دروستکردنیدا بەکارهاتووە، چاوەڕوان دەکرێت یەختی ماجستی ١٧٥ بەم نزیکانە گەشتێک بە دەوری جیهاندا بکات و ئاڵای ئیماراتیشی پێوەبێت بۆ بەشداریکردنی لە چالاکیەکانی یەخت و گەشتوگوزاردا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا