زێدان ؛ بڕیاری کۆتایدا

زێدانی فەڕەنسی ڕا‌هێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ئیسپانیا چەند ڕۆژێک بەر لەئێستا ىریاری کۆتایی داوە بەوەی بەردەوام دەبێت لەگەڵ یانەی شاهانە یان نا .

لەبارەیەوە ڕۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەکە زێدان ئەوەی بەیاریزانەکان ووتوە تەواو ناتوانێت بەردەوام بێت لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەم ىریارەش لەپاش یارییەکە ڕیاڵ بەرامبەر چێڵسی دروست بوو چونکە فشاری سەر زێدان پاش ئەم یارییە تەواو هەستی پێکرا .

بەپێی سەرنجەکەی مارکا بێت زێدان پاش یارییەکەی سیفلیا بڕیاریداوە دەست لەکار بکشێنێتەوە بەڵام پێی باش بووە تا کۆتایی وەرز بەردەوام بێت چوونکە ئەرکی مابوو لە خوولدا .

یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەمساڵ بەسەرکردایەتی زێدان نەیتوانی هیچ نازناوێک بەدەست بهێنن ئەمەش کاردانەوەی جۆراوجۆری لێکەوتەوە بەوەی زێدان ماڵئاوایی بکات لە یانەکە یاخوود بەردەوام بێت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا