شێرێک لە نمایشی سێرک هێرش دەکاتە سەر ڕاهێنەرەکەی

پۆڵەتیک پرێس

لە نمایشی سێرکێکدا لە ڕوسیا، شێرێک ڕاستەوخۆ هێرش دەکاتە سەر ڕاهێنەرەکەی ئەمەش دەبێتە هۆی، ترساندنی بینەران و ئەو شوێنە چۆڵ دەکەن.

بەپێی بڵاو کراوەکان، مەکسیم ئۆرلۆڤی ڕاهێنەر، لە هێرشی شێرەکە ڕزگاری دەبێت خۆشبەختانەوە، بەڵام قاچ و قۆڵەکانی بریندار دەبێت و لە نەخۆشخانە دەخەوێندرێت.

بەپێی وردەکارییەکان، کاتێک شێرەکان دەستیان بە شەڕ کردووە، یەکێکیان ڕاستەوخۆ خۆی هەڵ دەدات بۆ سەر ڕاهێنەرەکە.

لەهەمان کاتدا ئۆرلۆڤ و ستافی سێرکەکە هەوڵی دوور خستنەوەی شێرەکە دەدەن، بەڵام هەوڵەکانیان شکستی هێناوە.

بە پێی زانیارییەکان، بینەران بەبێ گوێدانە یەک هەڵاتوون لە سێرکەکە دایک و باوک گوێیان بە منداڵ نەداوە، هەورەها لە نێویاندا خانمێکی دوو گیان هەبووە لە ئێستادا توشی پەرکەم بووە بە هۆی شۆکەوە.

هەرچەندە زۆربەی وڵاتانی ئەورەپا بەکارهێنانی ئاژەڵ لە سێرکردا قەدەغە دەکەن، بەڵام ڕوسیا هێشتا بەردەوامە لەسەر ئەم نەریتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا