مۆبایلێکی تایبەت بەرهەم دەهنێرێت

پۆڵەتیک پرێس

iQOOجۆرێکی نوێ لە زنجیرە مۆبایلەکانی iQOO Neo5بەرهەم دەهنێنێت، بە ناونیشانی iQOO Neo5 Vitalityبە ١٤٤هێرتز پاڵپشتی نوێکردنەوەی دەکرێت، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ٨٧٠ی تێدا دانراوە، نرخەکەی دەگاتە ٣٥٧ دۆلار.

مۆبایلە نوێیەکەی iQOO Neo5 Vatilityجۆری شاشەکەی ئێڵ سی دیە بە پێوانەی ٦.٥٦ ئینج، بە کوالیتی فول ئێچ دی وێنە پێشان دەدات بە دیقەی 1080×2400پێکسڵ، هەروەها بە تەکنیکی ئێچ دی ئاڕ کار دەکات.

یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە کامێرای سێڵفیەکەی دیقەی ١٦ مێگاپێکسڵە، دوگمەی لای ڕاستی بە هەستەوەری دەست کار دەکات.

ڕامی مۆبایلەکە ١٢ گێگابایتە لە جۆری ئێڵ پی دی دی ئاڕ5، میمۆریەکەی ٢٥٦ گێگابایتە، خێرایی باتریەکەی ٤هەزار و ٥٠٠ میلی ئەمپێرە، بە توانای ٤٤ وات، کامێرای ڕووکاری دەرەوەی ٤٨ مێگاپێکسڵە.

مۆبایلەکە بە سیستمی ئەندرۆید ١١ کار دەکات، بلوتوز و یو ئێس بی هەیە، هەروەها کێشی ١٩٨ گرامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا