پۆڵەتیك پرێس
لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ شاندێكی فەرەنسا بە سەرۆکایەتی سەرۆکی لیژنەی بەرگری نیشتیمانی و هێزە پەرلەمانییەکانی فەرەنسا كۆبووەو شاندی عێراق بەفەرەنسایان راگەیاندووە، پێویستیان بەهێزی شەركەرنەماوە لەسەرخاكی عێراق.
فرانسوا دوماس سەرۆکی لیژنەی بەرگری نەتەوەیی و هێزە پەرلەمانییەکانی فەرەنسا رایگەیاندووە، پاریس ئامادەیە هاوکاری حکومەتی عێراق بكات لە ڕاهێنان و پەرەپێدانی توانای سەربازانی هێزەكانی سوپای عێراق و پشتگیری هێزە عێراقییەکان و بەتایبەت سوپا و وەزارەتی بەرگری دەربڕیوە.
محەمەد حسێن ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، رایگەیاندووە، بەشاندەی فەرەنسایان وتووە، عێراق هێز و توانای هەیە و توانای شەڕی هەیە و ئەوەش لە کاتی شەڕی داعشدا سەلمێنراوە، بۆیە پێویستی بە هێزی زەمینی و شەڕکەر نییە لەسەر خاکەکەی هەبێت.
راشیگەیاندووە، عێراق پێویستی بەشارەزایی و ئاڵوگۆڕی زانیاری و پەرەپێدانی توانا و مەشق و توانای لۆجستی بۆ سوپاكەی هەیە.
هاوكات لیژنەکە بەشاندی فەرەنسایان راگەیاندووە عێراق ئامادەیە بۆ ئاڵوگۆڕكردنی زانیارییەكان لە بارەی شەڕی دژی داعش لەبەر ئەوەی داعش دوژمنی هەمووانە نەک تەنها عێراق و مەترسی بۆ سەر تەواوی جیهان دروست دەکات.