پۆڵەتیك پرێس
لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان رونكردنەوە دەدات لەسەر گۆڕانكاریكردن لەلیستی موچەی فەرمانبەران و رایدەگەیەنن ئاگاداری ئەو گۆڕانكارییە نین كەوەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لەخشتەی موچەی فەرمانبەراندا بۆمانگی ئایار كردوویەتی.
شێركۆ جەوت، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بۆ گۆڕانكاری كردن لەلیستی موچەو دابەشكردنی موچەی یەك وەزارەت بەدوو رۆژ هیچ پرسێكیان پێنەكراوەو ئاگاداری شێوازی نوێی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران نین.
وتیشی، چاوەڕوان بووین لێبڕینی موچەی فەرمانبەران كەمبكرێتەوە بەڵام وەزارەتی دارایی لەبری ئەو كارە ژمارەی وەزارەتەكانی بۆپێدانی موچەكەمكردووەتەوە ئەوەش هەنگاوێكی چاوەڕواننەكراوبوو بۆ فەرمانبەران و جێگای نیگەرانییە.
پێشتر حكومەتی هەرێم رایگەیاند، دابەشكردنی موچەی فەرانمانبەران لەكۆتایی هەموومانگێكدا یەكلایی بۆتەوەو لە 25 ی هەموو مانگێ موچە دابەشدەكرێت، بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمیش لەیەكەم رۆژی دەستكردن بەدابەشكردنی موچەی هەشت وەزارەت دابەشدەكرا.
هاوكات شەوی دووشەممە لەراگەیەندراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڵاویكردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وهزیری دارایی و ئابوری ڕەزامەنیدا بە پێدان و خەرج کردنی موچەی مانگی 5 ی ساڵی 2021 بۆ کارمەندانی وهزارهتی تهندروستی.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە بڕیاره رۆژی سێشهممه و چوارشهممه، رێکەوتی 25- 26 ئەم مانگە، بهپێی میكانیزمی مانگی پێشوو واتە بەلێبڕینی لە 21% موچەی وهزارهتی تهندروستی دابهشبكرێت.