پۆڵەتیك پرێس
سێ مووشه‌كی كاتیۆشا ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د كران، كەیەكێك لەمووشەكەكان كه‌وتووه‌ته ناو بنكه‌كه و دوو مووشه‌كەكەی دیكه‌یان له ده‌وروبه‌ری بنكه‌كه كه‌وتوونه‌وه‌تە خوارەوە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24/5/2021، سه‌رچاوه‌یه‌ك لەهێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگه‌یاندووه، بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی لە رۆژئاوای ئه‌نبار، به سێ مووشه‌كی جۆری كاتیۆشا كراوەتە ئامانج.
سه‌رچاوه‌كه رای گه‌یاندووه كه یه‌كێك له‌و مووشه‌كانه كه‌وتووه‌ته ناو بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د و دوو مووشەكی دیكه‌شیان له ده‌وروبه‌ری بنكه‌كه كه‌وتووه خوارەوە بەڵام تا ئێستا زیانه‌كان نه‌زانراوه.
له باره‌ی هێرشه‌كه‌وه، وەین مۆرۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانان، ڕای گه‌یاندووه، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١:٣٥، بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر بنکەی ئاسمانی عه‌ین ئەسەد و زیانی گیانی نەبووە و زیانە ماددیەکانیش لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هەرهێرشێک دژی حکومەتی عێراق وهەرێمی کوردستان و هاپەیمانان بێت لێدانە لە دەسەڵاتی دامەزراوە عێراقییەکان و سەروەری یاسا و سەروەریی نیشتیمانی عێراق.
بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د، لەپارێزگای ئەنبارهێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لێیە و پێشتریش چه‌ندین جار رووبه‌رووی هێرشی مووشه‌كی بووه‌ته‌وه.