عێراق: ئاوی دیجلە و فورات دەگەڕێتەوە ئاستی سروشتی خۆی

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتوودا ئاستی ئاوی رووباری دیجلە و فورات دەگەڕێتەوە دۆخی سروشتی خۆی.

لەبەیاننامەیەکی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراقدا هاتووە، بەپێی ئەو پلانەی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ دانراوە، لەچەند رۆژی داهاتوودا بەشێوەی هەنگاو بەهەنگاو ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فورات دەگەڕێتەوە ئاستی ئاسایی خۆی بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییە کشتوکاڵییەکان لەوەرزی هاویندا.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕە ئاوەی لەڕێی بەنداو و کۆگاکانی ئاوەوە عەمبارکراوە بەشی ئەوە دەکات ئاوی خواردنەوە و تەواوی پێداویستییە کشتوکاڵی و پیشەسازییەکان و پێداویستییە ژینگەییەکانی ناوچەی ئەهواریش لەباشوری عێراق دابینبکات.

لەماوەی رابردوودا چەندین شوێنی عێراق بەتایبەتیش پارێزگای دیالە، بەدەست کەمی ئاو و وشکەساڵییەوە ناڵاندی و مەترسییەکی زۆر لەلای هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە دروستبوو بەتایبەت لەلای جوتیاران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا