پۆڵەتیك پرێس
بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت “بۆماوەی یەك رۆژ دابەشکردنی ئاو لە هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی دەوەستێت و بەوهۆیەوە زۆربەی گەڕەكەكانی ناوشار بێ ئاو دەبن.
سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاگاداركراین سبەینێ سێشەممە بەهۆی چاکسازی لە تۆڕەکانی کارەبا لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانیەوە بۆ ماوەی یەک ڕۆژ دابەشکردنی ئاو لە هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی دەوەستێت بەوهۆیەشەوە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزاوناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و پیرەمەگرون و بازیان و تەکێ و ئاڵلایی بێ ئاودەبن”.
بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی لەبارەی گۆرانكاری لەدابەشكردنی ا و بۆ مانگی داهاتوو كاریگەری وشكە ساڵی وتیشی ” ئەمساڵ وشكەساڵییە و نزیكەی 400 ملم باران باریوە، بەو هۆیەوە زۆربەی سەرچاوە ئاوییەكان وشكیكردوە و ئاوی سەرچنار زۆر كەمبووەتەوە، ئەوەش وایكردووە گۆرانكاری لە دابەشكردنی ئاو بكەین”.
“پێشبینی دەکەین لە مانگی شەش بەدواوە گۆڕانکاری لە خشتەی پێدانی ئاوی ماڵان بکەین بەوەی سێ رۆژ بۆ چوار رۆژ جارێك ئاو بە ماڵان بدرێت، تا ئەو ئاوەی کە ماوەتەوە بەشی مانگەکانی داهاتوو بکات و داواش لەهاوڵاتیان دەكەین هاوكارمان بن.