شاندێکی ژووری بازرگانی سەردانی شاری بانە دەکەن

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی بەشداریکردن لەکۆنفرانسێکی ئابوری و بازرگانی لەشاری بانە شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی سەردانی شاری بانە دەکەن بۆ باسکردن لەسەر دواهەمین پێشهاتە بازرگانیەکان و ناوچەی ئازاد.

یاسین مەحمود ڕەشید، خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز و سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوڕدستان، کە یەکێکە لە بەشدارانی کۆڕبەندە ئابوورییەکە بة ثؤلَةتيك ثريَس-ى راطةياند: “یاسا کارپێکراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ناوچە بازرگان و پیشەسازیە سەربەخۆکانی ڕێگا خۆشکەرە بۆ سەرمایەدارانی دەرەکی کە پڕۆژە بە ناوی خۆیانەوە ئەنجام بدەن مافی تۆمارکردنی ڕاستەوخۆ وەردەگرن”.

وتیشی، بە پێی یاسا، ڕێساکانی گومرگ زۆر ئاسان دەکرێن، جگە لەوەش هاتوچۆ لەگەل ناوچە ئازادەکان و ناوچەکانی دەوروبەری ئاسان دەبێت و ڤیزا لە نێوانیاندا نامێنێت و سەڕەڕای ئەوەش هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەو نێوەندەدا ئاسانکاری زۆری بۆ دەکرێت.

مەحمود باسی لەوەش کرد،  بەرهەمی ئەو ناوچانەش سودی گەورەی دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی بۆ شارۆچکەکانی پێنجوێن و کەلار وە پێویستە بەرژوەندیە ئابووریەکانی خۆمان بپارێزین و هاوسەنگی بکەین.

شاندەكە لە پێكهاتوون لە یاسین رەحیم، جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نەوزاد غەفور،جێگری دووەمی سەرۆک و بورهان علی، ئەندامی كارگێڕی ژووری بازرگانی، ئامانجی سەردانەكەش بۆ بەشداری کردنە لەکۆنفرانسی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە ناوچەی ئازادی و ئابوری بانە و سەردانیكردنی شوێنە گەشتیاریەكانی شارەكەیە.

لەئێستادا شاندەكە بەرەو بانە بەڕێكەوتوون و بڕیارە سبەینێ 25ی ئایار کۆنفرانسی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە ناوچەی ئازادی ئابوری بانە بەبەشداری ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرس و بازرگانانی هەرێم و كۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوە بچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا