ئێران هۆشداری دەداتە سعودیە

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوەکردەوە، وڵاتەکەی چاوەڕێی سعودیەیە تا مامەڵە و رەفتاری بەرانبەر ئێران بگۆڕێت.

لەوبارەیەوە سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پێشوازی لەبەشداری سعودیە دەکەین بۆ دیالۆگی هەرێمی و بڕوامانوایە سعودیە دەتوانێت رۆڵێکی بنیادنەری هەبێت بەو مەرجەی سیاسەتی خۆی لەناوچەکە بگۆڕێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سعودیە دەبێت خۆی یەکلابکاتەوە یان ئەوەتا بەم سیاسەتەی ئێستای بەردەوام بێت یان شانبەشانی وڵاتانی ناوچەکە رۆڵی بنیادنەری هەبێت.

خەتیبزادە دووپاتیکردەوە، پێویستە سعودیە واز لەسیاسەتی فراوانخوازی و جەنگ لەناوچەکە بهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا