لەهەولێر خۆپیشاندان دەستیپێكرد

پۆڵەتیك پرێس

دژی ئیدارەی نەخۆشخانەكە، كارمەندانی تەندروستی لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر دەستیان بەناڕەزای دەربڕین و گردبوونەوەكرد و داوای رێكخستنەوەی دەوام دەكەن.

لەیاداشتێكیشدا ئەو كارمەندانە رایانگەیاند، لەڕووی دەوامكردنەوە مافەكانمان وەك پێویست نییە و بەپێی ئەو بڕیار و رێنماییانەی وەزارەتی دەركردووە دەبێت دوو رۆژ دەوام بكەن، بەڵام لەلایەن ئدارەی نەخۆشخانەكەوە هەفتەی چوار رۆژ دەوامیان پێدەكرێت، داوادەكەن دەوامەكەیان هاوشێوەی نەخۆشخانەكانی دیكە بۆ رێكبخرێتەوە.

بەوتەی ئەو كارمەندانە نەخۆشخانەی فریاكەوتن هەیە هەفتەی یەك رۆژ كارمەندەكانی دەوامدەكەن، بەڵام ئەوان چوار رۆژ دەوامیان پێدەكرێت، لەگەڵ ئەوەی بەبێ خۆواسی خۆیان بۆ ئەو نەخۆشانەیەگوازراونەتەوە لەكاتی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا و هیچ دەرماڵەیەكیشیان بۆ خەرجناكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا