سوارێز پەیامێک دەنێرێ بۆ بارسا

پاش ئەوەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەم وەرزە بوونە پاڵەوانی خوولی یانەکانی ئیسپانیا و سوارێز یەکێکبوو لە هۆکارە بنەڕەتەکان لەو بارەییەوە لویس سوارێز پەیامێکی ئاڕاستەی بارسا کرد .

لویس سوارێز ڕایگەیاند بەراستی بارسا مامەڵەیەکی زۆر خراپیان لەگەڵ کردم لە کاتێکدا من حەوت ساڵ خزمەتم کردوون و کۆڵکاری سێهەمی یانەکە بووم .

سوارێز ووتی من دڵنیابووم لە توانای خۆم و دەمتوانی باشتر خزمەت بکەم بەیانەکە بەڵام ئەوان ووتیان ئێمە تۆمان ناوێت بەڵام ئەوەتا ئێستا من پاڵەوانی خوولی ئیسپانیام .

بۆ وەربیرهێناوە وەرزی پێشوو یانەی بارسا لویس سوارێزیان ئیزندا بەبیاوی هەڵکشانی تەمەنی و ئەمەش ناڕەزایەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا بەگشتی لیۆ مێسی بەتایبەت بەڵام سوارێز بەو ئاستەی لە ئەتلەتیکۆ پیشاندا وەڵامی بارسای دایەوە کە چ هەڵەیەکیان کردووە .

پاش بەدەستهێانی نازناوەکە سیمیۆنی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد سوارێز زۆر بەهێز و بوێرە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا