پاش بەڕێکردنی وەرزێکی تەواو بەهێز و تاقەت پڕوکێن دواجار یانەی لیفەرپوڵ توانی بگاتە خانەی سێهەمی ڕیزبەندی گشتی خوولی ئینگلیزی و بەفەرمی بەشداری دەکات لەخوولی یانەپاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو .
یانەی لیفەرپوول بەم دوایانە ئاستێکی تایبەت و بێ وێنەی پێشکەش دەکرد لە هەموو ڕوویەکەوە بەگشتی ڕووی سەرکەوتن بەتایبەت .
لەم بارەییەوە محمد سەڵاح لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی تویتەر وێنەی بڵاوکردۆتەوە تێدا نوسیویەتی ئەو هەموو پێکان و سەختیە رووبەرووی هەر تیپێک بهاتایە تێک دەشکا بەڵام ئەمە بۆ لیفەرپوڵ ڕاست نییە .