هۆکاری یەکدەکبوونی کریستیانۆ ئاشکرا بوو

لە ڕووداوێکی شۆک ئامێزدا ئەندریا پێرلۆ شەوی ڕابردوو بڕیاردا بۆ گرنگترین یاری وەرز کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بخاتە سەر کورسی یەدەک ئەمەش کاردانەوەیەکی زۆر بەدوای خۆیدا هێنا .

یانەی یۆفانتۆس شەوی ڕابڕدوو پێویست بوو بردنەوە بەدەست بهێنێت و چاوی لەوەش بوو یانەکانی میلان و ناپۆلی خزمەتی بکەن .

لەو بارەییەوە بەڕێوبەری هوونەری یانەی یۆفانتۆس ڕایگەیاند ئێمە تەواو لە هەستیاری دۆخەکە تێدەگەشتین بەڵام دڵنیابووین کریستیانۆ تەواو شەکەت و ماندووە بۆیە بڕیارماندا بۆ ئەم یارییە پشووی پێ بدەین چوونکە کریستیانۆ لەم ماوەی پێشوەدا نزیکەی پێنچ یاری یەک لەسەر یەکی کردووە ئەمەش باشترین بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دۆن پێویستی بەپشوو بوو .

یانەی یۆفانتۆس لە کۆتا هەفتەدا پاش سەرکەوتنی بەرامبەر بۆلۆنیا و بەرامبەربوونی ناپۆلی یەکڕاست گەشتنە خوولی یانەپاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا