وەزارەتی پەروەردە: ناتوانین کرێی خوێندن لە خوێندنگە ناحکومیەکان کەمبکەینەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم کە واژۆی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی بەسەرەوەیە و ئاراستەی ئاراستەی هەر یەک لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان کراوە ئاماژە بەوەدەدات خوێندنگە و پەیمانگە ناحکومیە لۆکاڵیەکان بە رێژەی 25٪ و بە رێژەی 15٪ بۆ خوێندنگە نێودەوڵەتیەکان داشکاندنیان بۆ کرێی خوێندن کردووە.

بەگوێرەی ئەونوسراوەی وەزارەتی پەروەردە ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدرای كردووە ئاماژە بەوەدەكات، جگە لەو داشکاندنە زیاتر ناتوانین خوێندنگە و پەیمانگە ناحکومیەکان ناچار بکەین بە کەمکردنەوەی نرخ چونکە ئەوانیش زەرەرمەند دەبن، لەبەر ئەوەی مووچەی تەواوی مامۆستایان و ستافەکانیان دابین کردووە.

رووپاک ئەحمەد ئـەندامێکی لیژنەی یاسایی لە پەڕلەمانی کوردستان لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، لە بەدواداچونێکم بۆ کرێی خوێندنی ئـەم ساڵ وەزارەتی پەروەردە بە ڕوونی وەڵامی داینەوە کە ئـەوان کرێی خوێندن کەم ناکەنەوە کە ھەر چەندە تەنها یەک مانگ دەوام کراوە، ئـەمە ناحەقیەکی گەورەیە بەرامبەر خوێندکاران ئـەنجام دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا