بارسا بۆ شوێنگرەوەی ئەلبا 3 یاریزانی دیاریكردووە

یانەی بارسێلۆنا بە سەركردایەتی لاپۆرتای سەرۆك دەیانەوێت نوێگەری بكەن،یەكێك لەو گۆڕانكارییانە لەم هاوینەدا گواستنەوەی بەرگریكارێكی باڵێ چەپە

ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاشكرای كرد كە یانەكە بەمەرجێك گرێبستی جۆردی ئەلبا نوێدەكەنەوە كە مووچەكەی كەم بكەنەوە،ئەگەر یاریزانەكەش ڕەتیكردەوە و ڕازی نەبوو ئەوا دەستبەرداری دەبن و دەیفرۆشن

سپۆرت ئەوەشی ئاشكرا كرد كە بەرپرسانی بارسێلۆنا سێ بژاردەیان دیاری كردووە وەك جێگرەوەی جۆردی ئەلبا ئەوانیش:

-خۆسێ گایای ئیسپانی و كاپتنی یانەی ڤالانسیا

-ڕۆبن گۆسێنسی ئەڵمانی و یاریزانی ئەتەڵەنتای ئیتاڵی

-ئەنخێلینۆی ئیسپانی و یاریزانی لایپزیگی ئەڵمانی

شایەنی باسە خوان لاپۆرتای سەرۆكی بارسێلۆنا لە ڕابردوودا ڕایگەیاند كە شۆڕشێكی گەورە ئەنجام دەدەن لە گواستنەوەی یاریزانان و فرۆشتنی هەندێك یاریزانان و دەست پێكردنی پڕۆژەیەكی گەورە

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا