كارنامەی كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

بەپێی راگەیەنراوێكی پەرلەمانی كوردستان بڕیارەی رۆژی سێ شەممەی داهاتوو پەرلەمان، دانیشتنی ژمارە (14)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە رێكەوتی 25 ی ئایار ئەنجام بدات.

پرسی رەخساندنی هەلی كار لەڕێگای بەگەرخستنەوەی كارگەكان و دیاردەی تاوانەكانی كوشتن بە گشتی و كوشتنی ئافرەت و خۆكوشتن گفتووگۆی لەبارەوە دەكرێت.

هاوكات خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019 یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە تاووتوێ دەكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا