ئەمریکا لەعێراقەوە کاروانێکی سەربازی دەگوازێتەوە بۆ حەسەکە

پۆڵەتیک پرێس

هێزەکانی ئەمریکا کاروانێک کەرەستەی سەربازی و پاڵپشتی لۆجستی لەعێراقەوە گواستەوە بۆ بنکەکانی حەسەکە لەرۆژئاوای کوردستان.

لەوبارەیەوە چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بەمیدیاکانی سوریایان راگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا بەڕێگایەکی نایاسایی ناوچەی یەعرەبیە لەحەسەکەی رۆژئاوای کوردستان پاڵپشتی لۆجستیان گواستووەتەوە بۆ بنکەکانیان.

ئەوەش هاتووە، لەنێو ئەو کەرەستانەی هێزەکانی ئەمریکا گواستویانەتەوە بۆ حەسەکە، ژمارەیەک بارهەڵگری تایبەت بە گواستنەوەی نەوت هەبووە و بەپێی قسەی ئەو سەرچاوە ناوخۆییانەش، هێزەکانی ئەمریکا هەڵدەستن بە گواستنەوەی نەوتی ئەو ناوچانە بۆ بنکەکانیان لەعێراق.

هێزەکانی ئەمریکا بەبەردەوامی لەهەوڵدان بۆ گواستنەوەی پاڵپشتی لۆجستی بۆ بنکەکانی لەناوچە جیاجیاکانی رۆژئاوای کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا