پیاوێک ماوەی ١٥ ساڵ تەرمێک دەشارێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

تەرمی کەسێک کە بۆ ماوەی ١٥ ساڵە شاردراوەتەوە، کاتێک هەوڵی دزی کردنی داوە، بە ڕێکەوت ئاشکرا دەبێت، سپرای بۆن خۆش کردنی ماڵ بەکارهێنراوە بۆ نەهێشتنی بۆنە ناخۆشەکەی.

بە پێی بڵاو کراوەکان، لێکۆڵینەوەیەکی دادوەری ئشکرای کردووە برۆس ڕۆبەرتس کە لە سیسنی پایتەختی ئوسترالیا دادەنیشێت، لە ساڵی ٢٠٠٢دا شەین سنەیڵمانی کوشتووە، لە ماڵەکەی خۆیدا تەرمەکەی شاردۆتەوە.

ڕۆبەرتس لە ساڵی ٢٠١٧دا بە هۆکارێکی سروشتی گیانی لە دەست دا، پاش سالێک گیان لە دەست دانی ڕۆبەرت تەرمی سنەیڵمان لە لایەن، پاککەرەوەکانی خانووەکە دەدۆزرێتەوە.

زیاتر لە ٧٠ کارتۆن سپرای بۆن خۆش کردن لە لایەن، ڕۆبەرتەوە بەکارهێنراوە بۆ نەهێشتنی بۆنە ناخۆشەکەی تەرمەکە، کاتێک لە کۆگایەیدا شاردویەتیەوە، هەر بۆیە دوای گەڕان بە ناو کۆگایەدا شتی سەیرو سەمەرەیتریان دۆزیوەتەوە، وەک ١٠ چەکی ئاگرین.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک