تیک تۆک داوای یاسایی دژی ئیدارەی ترەمپ تۆمار دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک رایگەیاند، داوای یاسایی دژی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ تۆمار دەکات، لەبەرامبەر ئەو دژایەتیکردنەی خزمەتگوزارییەکە کە تێیدا واشنتۆن دەڵێت، “دەبێتە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی.”

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، لەبەرامبەر تۆمەتەکانی ترەمپ بۆسەر خزمەتگوزاری تیک تۆک، کۆمپانیاکە بڕیاریداوە داوای یاسایی دژی ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا تۆمار بکات، ئەمەش لەکاتێکدایە کە دڵەڕاوکێیەکی زۆر لەنێوان دوو گەورەترین هێزی ئابووریدا بوونی هەیە.

پێشتر، ترەمپ ئەپڵیکەیشنی تیک تۆکی بەوە تۆمەتبار کرد، کە زانیارییە تایبەتییەکان بۆ حکومەتی چین دەگوازێتەوە و سیخوڕی بەسەرەوە دەکات.

لە شەشی ئەم مانگەدا، سەرۆکی ئەمریکا نوسراوێکی واژۆکرد، کە تێیدا ٤٥ رۆژی داوەتە دانیشتوانی ئەمریکا هەتا بوەستن لە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیای بایت دانس کە خاوەنی تیک تۆکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا