یەکێک لە بەتەمنترین پیاوەکانی جیهان گیانی لەدەستدا

ئەم بابەتە 53 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

فریدی پلوم، یەکێک بوو لە بەتەمنترین پیاوەکانی جیهان و لە هەشتی ئایاری ١٩٠٤ لەدایکبووە، لە تەمەنی ١١٦ ساڵیدا لە باشوری ئەفریقا گیانی لەدەستدا.

ئەندرێ نایدۆ وتەبێژی خێزانی پلوم رایگەیاند، “بەر لە دوو هەفتە، باپیرم لە توانایدا بوو تەختەکاری بکات، ئەو پیاوێکی زۆر بەهێز بوو.”

دەشڵێت، “بەڵام لەماوەی سێ رۆژدا، لەکەسێکی بەهێز و گەورەوە بۆ کەسێکی بێهێز گۆڕا”، ئەوەشی دڵنیا کردەوە کە مردنەکەی سروشتی بووە و پەیوەندی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەبووە.

پلوم لە شارۆچکەی ئادێلەید لە رۆژهەڵاتی کەیپ لە باشوری ئەفریقا، لە نەخۆشخانەی تایگەربێرگ لە کەیپ کۆچی دوایی کرد.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک