پۆڵەتیك – سپۆڕت
ئیدواردۆ ماكافینگا یاریزانە لاوە بەهرەمەندە فەڕەنسییەكەی یانەی ڕین كە بە یەكێك لە ناوازەترین یاریزانی هێڵی ناوەند هەژمار دەكرێت لە ئێستادا گفتوگۆكانی لەگەڵ یانەكەی وەستاند سەبارەت بە نوێ كردنەوەی بۆندەكەی چەندان یانەش لە سەر هێڵن بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە لاوە.
ڕۆژنامەی aS ی مەدریدی بڵاوی كردەوە: یاریزانە لاوە فەڕەنسییە بەهرەمەندەكە ئیدارەی یانەكەی ئاگادار كردۆتەوە لەوەی كە بە هیچ جۆرێك نایەوێت لەگەڵیان بەردەوام بێت و دەیەوێت لە هاوینی 2021 دا یانەكە ڕووە و یانەیەكی تر جێ بهێڵێت ڕووە و یانەیەك كە خەونی زیاتر و گەورەتری تیایدا بێت بۆ ئەو بەمەش یەكەم یانە كە بژاردەی خۆشێتی ڕیاڵ مەدرید چاوەڕێیە بزانێت یاریزانەكە چۆن لە ڕین دەچێتە دەرەوە تا گفتوگۆی لەگەڵ بكەن و وەرزی داهاتوو بیگوازنەوەی قەڵای سپی سانتیاگۆ بە تایبەت كە ڕیاڵ نایەوێت لە ئێستادا بۆندی گەورە بكات هەروەك یانەی ڕین سەركەوتنی بۆ چامپیۆنس لیگی ساڵی داهاتوو مسۆگەر كردووە ئەمەش وای كردووە یاریزانە لاوەكە بڕیارەكەی كەمێك دوابخات، چونكە تەنها ڕیاڵ چاوی لە تواناكانی نییە بەڵكو هەردوو یانەكانی بایرن میونخ و پاریس سانت جێرمانیش دەخوازن ئەو یاریزانە لاوە پەلكێشی ڕیزەكانیان بكەن.
دانەر ئەسڵان