شارپ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شارپ بەهێزێکی زۆرە دەگەڕێتەوە بازاڕ و ڕکابەری دەکات بە دروست کردنی مۆبایلێکی زیرەکی نوێ.

مۆبایلی ئاکوەس ئاڕ ٦ی نوێ کامێراکەی بە تایبەتمەندییەکی زۆر و دیقەیەکی بەرز دروست کراوە بەراورد بە مۆبایلە زیرەکەکانی دیکە، دیقەی کامێرا بنەڕەتیەکەی ٢٠ مێگاپێکسڵە، کرانەوەی هاوێنەکەی ئێف/١.٩یە، بە هەستەوەری تی ئۆ ئێف ئامادەکراوە وایلێدەکات لە تاریکیدا بەدیقەیەکی بەرز توانای وێنەگرتنی هەبێت، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی ١٢.٦ مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە.

یەکەم مۆبایلی زیرەکە تێکڕای ڕووناکیەکەی بگاتە ٢٠٠٠ مۆم، قەبارەی شاشەکەی ٦.٦ ئینجە بەدیقەی پیشاندانی ٢٧٣٠/١٢٦٠ پێکسڵ و شەپۆلی ٢٤٠ هێرتز.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ٨٨٨ ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی ١٢ گێگابایتە، میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە، خێرای پاتریەکەی ٥٠٠٠ میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە لەمسە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا