ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا ئایندەی هاری کەین یەکلای دەکەنەوە کە ڕووەو کوێ گەشت دەکات لە داهاتوودا .
هاری بڕیاریداوە کۆتایی ئەم وەرزە یانەی تۆنتهام جێنهێڵێت پاش ئەوەی بەفەرمی سپێرز لە خوولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو بێ بەشکرا .
پێگەی نیۆرک تایمز بڵاویکردووە هاری لەگەڵ سەرۆکی یانەی تۆتنهام گفتوگۆی کردووە تا ئەوەی مۆڵەتی پێ بدەن کۆتایی وەرز ڕیزی یانەکە جێبهێڵێت .
هەروەها پێگەکە زیاتر دەڵێت ئایندەی کەین لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی دەبێت چونکە لاوە هێرشبەرەکە ئازرەزووی تایبەت دەکات لە ژێر دەستی گواردیۆلادا مەشق بکات .
تۆنتهام ئەوەی نەشاردۆتەوە کە بۆ گواستنەوەی هاری داوای ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ دەکەن گەر هەر یانەیەک بیەوێت ئەم هاوینە کەین بگوازێتەوە .
لە لایەن خۆییەوە سیتی ئەو ىرە پارەییە بە زۆر دەزانن بۆیە دەیانەوێت هەر دوو یاریزان خیسۆس و سترلینگ بخنە دۆسییەی گواستەنەوەی هاری کەین