سێ کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ڤاکسین هەواڵێکی دڵخۆشکەر ڕادەگەیەنن

پۆڵەتیک پرێس

سێ کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ڤاکسینی کۆرۆنا، بەڵێنێکی دڵخۆشکەر بە وڵاتانی هەژار دەدەن و ڕایدەگەیەنن لە ماوەی ساڵانی ٢٠٢١ تا ٢٠٢٢  زیاتر لە سێ ملیار ژەم ڤاکسین بە نرخێکی کەم یان تەنها نرخی تێچوون بۆ ئەو وڵاتانە بنێرن.

هەریەک لە کۆمپانیاکانی فایزەر و مۆدێرنا و جۆنسن جۆنسن بەڵێنیانداوە لەنێوان ساڵانی ٢٠٢١ تا ٢٠٢٢ سێ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن ژەم ڤاکسین تەنها بە نرخی تێچوون یاخود نرخێکی کەمتر لە نرخی فرۆشتن بۆ وڵاتانی هەژار بنێرن.

ئەو بەڵێنەی کۆمپانیاکان لەمیانەی لوتکەی وڵاتانی G20  هات، کە لە ئەمساڵدا یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن ژەم ڤاکسین و لەساڵی ٢٠٢٢ ش یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن ژەم بۆ وڵاتانی هەژار دەنێرن.

دابەشبوونەکە بەجۆرێکە کە کۆمپانیای فایزەر دوو ملیار ژەم و مۆدێرنا ٩٥٥ ملیۆن و جۆنسن جۆنسن ٥٠٠ ملیۆن ژەم ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ وڵاتانی هەژار دەنێرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا