لە ڕێگەی سۆڵشایەرەوە ڕۆناڵدۆ دەگەڕێتەوە مانچێستەریونایتد!

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بیر لە بەجێهێشتنی یۆڤێنتۆس دەكاتەوە،ڕۆژنامەكانیش ناوی ڕۆنالدۆیان گرێداوە بە مانچێستەریونایتد و پێیان وایە دەگەڕێتەوە مالە كۆنەكەی

ڕۆژنامەی ذا ئەتلەتیك جەختی كردەوە كە ئۆلێ گۆنار سۆڵشایەر دەیەوێت پەیوەندی بە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە بكات،لەبەر ئەوەش شەیتانە سوورەكان چاودێری وردی دۆخی ڕۆناڵدۆ دەكەن لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆس

ئەمەش دوای ئەوە دێت داهاتووی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یۆڤێنتۆس ناڕوون و نادیارە بەهۆی خراپی ئاست و ئەنجامی یانەكە كە لە ئێستادا پلەی پێنجەمە و ڕكابەری گەیشتن بە كورسییەكی چامپیۆنزلیگ دەكات

هەروەها هۆكارێكی تر زۆری مووچەكەی ڕۆناڵدۆیە لەگەڵ یانەكە كە ساڵی 31 ملیۆن یۆرۆیە قورساییەكی زۆری دروست كردووە لەسەر یانەكە

ڕۆژنامەكە ئەوەشی خستە ڕوو كە لە ئێستادا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ چاوڕێی سۆڵشایەری هاوڕێی ڕابردووی دەكات بۆ ئەوەی بگەڕێنێتەوە مانچێستەریونایتد

شایەنی باسە لەم وەرزەدا ڕۆناڵدۆ بە گشتی لە 44 یاری 36 گۆڵی تۆمار كردووە و لە خولی ئیتاڵیش گۆڵكاری خولەكەیە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا