لەڕێی فەڕەنساوە عێراق خۆی پڕچەک دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان جەختی لەوەکردەوە، عێراق هەوڵدەدات بۆ هەمەجۆرکردنی چەکە ئاسمانییەکانی و لەمڕووەشەوە لێکتێگەیشتنی سەرەتایی لەگەڵ فەڕەنسا هەیە بۆ هاوردەکردنی رادار و فڕۆکە جەنگییەکان.

لەوبارەیەوە محەمەد رەزا ئالحەیدەر، سەرۆکی لیژنەکە رایگەیاند، عێراق فڕۆکەی F16ی پەرەسەندووی هەیە، بەڵام بەبەراورد بەو ئۆپەراسیۆنانەی دژی پاشماوەکانی داعش بەڕێوەدەچن ژمارەی ئەم فڕۆکانە کەمن، بۆیە لەئێستادا عێراق رووی کردووەتە فەڕەنسا.

وتیشی، بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو کاتێک سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری فەڕەنسا دێتە عێراق، ئەم بابەتەی لەگەڵ تاوتوێ بکرێت و کار بۆ هاوردەکردنی فڕۆکەی فەڕەنسی و زیادکردنی راداری بەرگری ئاسمانی بکرێت.

لەئێستادا ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عێراق بۆ روبەڕوبوونەوەی شانە نوستووەکانی داعش بەردەوامی هەیە و رۆژانە دەست بەسەر مۆڵگە و حەشارگە و چەکەکانیاندا دەگیرێت و پاشماوەی چەکدارەکانیان دەستگیردەکرێن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا