تا دێت دەنگۆی نزیکبوونەوەی زیاتر روو دەدات لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و کلیان مباپێ یاریزانی فەڕەنسی و یانەی پاریس سانجێرمان .
ڕۆژی پێنچ شەممە یانە فەڕەنسێکە ویستویەتی گفتوگۆ بکات لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی کلیان بەڵام یاریزانی ناوبراو پێی گوتون لە ئێستا گفتوگۆ ناکەم .
چەند سەرچاوەک ئاماژەیان بۆ ئەوەش کردووە یانەکە فەڕەنسێکە لە پێناو مانەوەی ئەستێرە لاوەکەیان ئامادەن مووچەکەشی زیاد بکەن بەڵام جارێکی دیکە مباپێ پێی گووتون نا !
زۆرینەی سەرچاوەکان کۆکن لەسەر ئەوەی کلیان تەنیا ڕیاڵ مەدریدی دەوێت بۆیە گوێ بۆ هیچ شتێکی پاریس ناگرێت ، یانەی پاریسیش دەیەوێت ئەم هاوینە دۆسێکە یەکلای بکاتەوە چوونکە وەرزی داهاتوو کلیان گرێبەستەکەی تەواو دەبێت و ناوبراو ئازادە بەخۆرایی روو بکاتە هەر کوێیەک کە پێی خۆش دەبێت .