ڕاكیتیچ:ئەوەی مێسی دەیكات وەك فێڵ كردن وایە لە پلەیستەیشن!

ئیڤان ڕاكیتیچ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ گۆڵ ستایشی لیۆنێل مێسی هاوڕێی دەكات كە شەش ساڵ لە یانەی بارسێلۆنا پێكەوە بوون دوای ئەوەی ڕاكتیچ گەڕایەوە بۆ یانەی سیڤیلییا كە پێشتر بۆ ئەو یانەیە یاری دەكرد

ڕاكیتیچ بۆ ماڵپەری گۆڵ وتی:مێسی هەمیشە دەیەوێت ڕكابەری لەگەڵ باشترینەكان بكات و چێژی لێوەربگرێت،شانازی دەكەم كە چەند ساڵێك پێكەوە یاریمان كردووە  هاوكاریم كردووە

هەروەها وتی:شەش ساڵی نایابم بە ڕێكرد كرد لەگەڵ لیۆ،تەماشای بكەن 9 ساڵە لەسەر یەك بە لایەنی كەمەوە 30 گۆڵ تۆمار دەكات،ئەمە لە پلەیستەیشن دەچێت

بەردەوام بوو گوتی:ئەگەر ئەو كارەی مێسی دەیكات لە پلەیستەیشنیش بكرێت دەڵێن فێڵ و غەشت كردووە و باوەڕپێنەكراوە،بۆیە دەبێت هەموو ڕۆژێك چێژ لە مێسی وەربگرین

سەبارەت بە مانەوەی مێسی لە بارسێلۆنا ڕاكیتیچ گوتی:نازانم بڕیاری مێسی چیە بەڵام هیوادارم بمێنێتەوە لە بارسێلۆنا و هیوای باشترین بۆخۆی و خێزانەكەی دەخوازم

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا