ژمارەی ئاوارە ناوخۆییەکان لە جیهاندا ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ڕاپۆرتێکی هاوبەشی ناوەندی چاودێریکردنی ئاوارەبوونی ناوخۆیی و ئەنجومەنی نەرویجی بۆ کاروباری پەنابەران  ئاشکرای کردووە، لە ساڵی ڕابردوودا ٤٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس لەناو وڵاتەکانیان ئاوارە بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ساڵی ٢٠٢٠ زریانی بەهێز و کاری توندوتیژی و ناکۆکی ناوخۆیی وڵاتان ئەو ژمارە زۆرە لە خەڵکی ناچار کردووە لەناو وڵاتەکانیان ئاوارەببن.

ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی بڵاوبوونەوەی بەرچاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا وڵاتان چەند ڕێکار و بەربەستیان بۆ هاتووچۆ خەڵک دروست کردووە و چاودێران پێشبینیان دەکرد ژمارەی ئاوارەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمببێتەوە.

ئەلیکساندرا بیلاک، بەڕێوەبەری ناوەندی چاودێری ئاوارە ناوخۆییەکان بە میدیاکانی ڕاگەیاند، ژمارەی ئاوارەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، زیادبوونی ژمارەی ئاوارە ناوخۆییەکان بەشێوەیەکە کە پێشتر بوونی نەبووە.

بیلاک دەشڵێت، ” بوونی ئەو ژمارە زۆرە لە ئاوارەبوون سەرەڕای ڕێکار و بەربەستەکانی کۆرۆنا جێی نیگەرانییە”.

لەلایەکی دیکەشەوە یان ئیگلاند، سەرۆکی ئەنجوومەنی نەرویجی بۆ کاروباری پەنابەران دەڵێت، ” شتێکی شۆکهێنەرە کە لە هەر چرکەیەکی ساڵەکەدا کەسێک ناچار بێت ماڵەکەی خۆی جێبهێڵێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا