لاپۆرتا ؛ واز لە فلیک ناهێنێت

تا دێت دەنگۆی نزیک بوونەوەی بارسا و هاینس فلیک زیاتر دەبێت لەو بارەیەوە زۆربەی سەرچاوەکان کۆکن لەسەر ئەوەی ئێستا لاپۆرتا بەفەرمی کار لەسەر هێنانی فلیک دەکات .

هاینس فلیک لەگەڵ یانەی بایرن میونخ توانی مێژوو بنوسێتەوە پاش ئەوەی شەش نازناوی بۆ بەدەست هێنا ، لەلایەن خۆشییەوە پیاوە ئاڵمانێکە بڕیاریداوە کۆتایی وەرز واز لەپۆستی راهێنەرایەتی بایرن هەڵبگرێت دوای یۆرۆ وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئاڵمانیا بەردەوام بێت .

بەڵام کێشەکانی ئەم دوایانەی یانەی بارسا نزیکە کێشە بۆ گرێبەستی ئاڵمانیا و فلیک دروست بکات .

بارسا بەسەرکردایەتی کیومان نەیتوانیوە ئاستی ڕاستەقینە پێشکەش بکات بۆیە یانەکە دەیەوێت کۆتایی وەرز دەستبەرداری ناوبراو بێت .

لەو بارەییەوە ڕۆژنامەی مارکا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لاپۆرتا سەرۆکی بارسا بە ووردی کار بۆ هێنانی فلیک دەکات چوونکە تا ئێستا فلیک گرێبەستی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئاڵمانیادا واژۆ نەکردووە .

مارکا لە ڕاپۆرتێکدا کە دوێنێ بڵاویکردوە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هاینس فلیک دوێنێ سەردانی کەتەلۆنیایی کردووە و ئەمەش زۆرشت دەگەیەنێت لە لێک نزیکبوونەوە بارسا و فلیک .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا