داهاتی ساڵانەی تاک لە عێراق٣٠٪ کەمدەکات

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، تێکڕای ناوەندی داهاتی ساڵانەی تاکەکەس لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بۆ پێنج ملیۆن دینار دابەزیوە.

عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، تێکڕای داهاتی هەر تاکێکی عێراقی لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بۆ چوار ملیۆن و ٩٥٠ هەزار دینار دابەزیوە، لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٩ دا داهاتی تاکەکەس حەوت ملیۆن و ١٠٢ هەزار دینار بووە.

وتەبێژەکەی وەزارەتی پلاندانان وتی، ” بەتێکڕایی داهاتی ساڵانەی تاکەکەس بە رێژەی ٣٠.٣٪ دابەزیوە”.

تێکڕای ناوەندی داهاتی تاکەکەس لەهەر وڵاتێکدا بەپێی دابەشکردنی داهاتی بەرهەمی ناوخۆیی ئەو وڵاتە بەسەر ژمارەی دانیشتیوانیدا دیاریدەکرێت، مەرج نییە هەموو هاوڵاتیانی وڵاتەکە لە ڕاستیدا هەمان داهاتیان بەربکەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا