کازمی: تەنیا لەڕێی بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکان گۆڕانکاری دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، چەک و پڕۆسەی پاکتاوکردن چارەسەر نین بۆ روبەڕوبوونەوەی قەیرانەکانی وڵات و گۆڕینی واقعیش لەڕێی بەشداری بەرفراوانی هەڵبژاردنەکانەوە بەدیدێت.

رۆژی چوارشەممە مستەفا کازمی لەپارێزگای واست باسی لەوەکرد، ئەو پشێوییەی لەپلاندانانی عێراقدا هەیە زۆر کێشەی دروستکردووە، جەختی لەوەشکردەوە چارەسەر لەڕێی چەک و پاکتاوکردنەوە بەدینایەت.

بەپێی قسەکانی کازمی، رەنگدانەوەی دۆخی سیاسی ئەم کێشانەی دروستکردووە کە پیایاندا تێپەڕدەبین و وتیشی: ئەم واقعەی کە هەیە لەڕێی بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی یەکەمەوە گۆڕانکاریان بەسەردا دێت.

لەماوەی چەند مانگی رابردوودا لەعێراق چەندین چالاکوان و کەسایەتی کوژران کە کۆتا دانەیان ئیهاب وەزەنی، سەرۆکی هەماهەنگی خۆپیشاندانەکانی کەربەلا بوو، کە لە 9ی ئایاردا لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کۆتایی بەژیانی هێنرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا