كۆیلایەتی نوێ‌ لەهەرێمی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس:
كۆیلایەتی چییە؟ مێژووەكەی بۆ كەی دەگەڕێتەوە؟ كۆیلایەتی ئێستا چۆن بەردەوامە؟ لەهەرێمی كوردستان كێ‌ كۆیلەیە؟ لەگەڵمابن لەم راپۆرتەدا بەوردی وەڵامی ئەو پرسیارانە دەدەینەوە، كە رۆژی 23ی ئاب بە رۆژی جیهانی كۆیلایەتی دیاریكراوە.

كاڕڵ ماركس پێیوایە: كۆیلایەتی لەسەر زەوی نەمرە، بەڵام ڕووپۆشدەكرێت بە ناوی سەرنجڕاكێش ‌و جوان.

كۆیلایەتی دیاردەیەكی مێژووییەو لەشارستانییەتە جیاوازەكاندا بەردەوام بوونی هەبووە، كە هەر لەشارستانییەتی بابلییەكان و میسرییە كۆنەكان تا سەردەمی نوێ‌و لەمڕۆماندا چەندین شێوەی جیاوازی هەیە.

حاموڕابی لەیاسا نووسراوەكانیدا كۆمەڵێك یاسای تایبەتی بەكۆیلایەتی نووسییەوەو بەوە وەسفی كردبوون، كە “كۆمەڵەیەكن لەخوارووی هەرەمی كۆمەڵگەوە بونیان هەیەو لەدوای مرۆڤە ئازادەكان‌و خزمەتكارانی كۆشكی پادشا دێن.

هەرچەندە ئێستا كار بەو تێڕوانینەی حاموڕابی ناكرێت ‌و تەنیا ڕێكخستنەوە لەشێوەی كۆیلایەتی كراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش زۆر خاڵی هاوبەشیان هەیە، كە جێگەی سەرنجن لەم سەردەمە.

 

هەرچەندە ئێستا كار بەو تێڕوانینەی حاموڕابی ناكرێت ‌و تەنیا ڕێكخستنەوە لەشێوەی كۆیلایەتی كراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش زۆر خاڵی هاوبەشیان هەیە، كە جێگەی سەرنجن لەم سەردەمە.

 

بابەتەكەی ئێمە قسەكردن نییە لەسەر كۆیلایەتی لەمێژوودا، بەڵكو باس لەدیاردەیەكی تەواو سەردەمیانە دەكەین، ئەویش كۆیلایەتییە لەشێوە مۆدێرنەكەیدا بەدیاریكراویش لەشێوەی “ڕێككەوتن لەسەركراو”.

لەسەردەمانی كۆندا كەسە “ئازاد”ەكان مافی مامەڵەكردنیان بە “كۆیلەكان”ەوە هەبوو، بەڵام ئێستا هەرچەندە ساڵانە جیهان ئاهەنگ بۆ لەنێوچوونی كۆیلایەتی دەگێڕێت‌و خەڵكی پێیانوایە ئەو سەردەمە بەسەرچووە، كە گروپێكی باڵادەست كەسانێك بەناوی كۆیلایەتی بچەوسێننەوە لەگەڵ ئەوەش “سەرمایەداری” بەشێوەیەكی نوێی كۆیلایەتی هێناوەتە ئاراوە.

كەواتە شێوە نوێیەكەی كۆیلایەتی لەمڕۆدا چییە؟
لەگەڵ پێشكەوتنی شارستانییەتی مرۆڤایەتی هاوكات پێشكەوتنی كشتوكاڵی بۆ پێشكەوتنی پیشەسازی گۆڕانكاری لەپێناسەی “فەرمانبەر”دا ڕوویدا ئەویش لەچوارچێوەی “سەرمایەداری مۆدێرن”، بەدیاریكراوی سودوەرگرتن لەچەندین سەعاتی كاركردنی كەسێك لەپێناو بەرژەوەندی دامەزراوەیەك، یان كۆمپانیایەك یاخود كەسێك، لەبەرانبەریشدا موچەیەكی سنوردار، یان كەم بدەیتە ئەو كەسە.

ئەمە لەناوەڕۆكدا هەمان مانای هەیە ئەویش كۆیلایەتییە، كە لەبری كڕینی خەڵك بۆ كەسانی تر كەسەكە خۆی بڕیاردەدات خۆی بەوانی دیكە بفرۆشێت.

كۆیلایەتی لەهەرێمی كوردستان
لەهەرێمی كوردستانیش كەم نین ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی لەلایەن دامەزراوەو كەسە سەرمایەدارەكان هاوشێوەی سەردەمی كۆیلایەتی بەكاردەهێنرێن.

تەنانەت كەرتی حكومی وەك كەرتێكی گشتی‌و فەرمی ڕۆڵی هەبووە لەبڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە كۆیلایەتییە لەهەرێم… بەڵام چۆن؟

ئێستا فەرمانبەران چەندین مانگ دەچنە سەر كارەكانیان بەبێ وەرگرتنی موچەكانیان لەكاتێكدا حكومەت لەپاڵ كاركردن بەفەرمانبەران و نەدانی موچەكانیان چەندین گرێبەستی گەورە و گرنگی لەبواری وزەدا ئەنجامدەدا، كە بەسوودی چەند كەسێك و چەوساندنەوەی فەرمانبەران تەواو بوو.

 

ئێستا فەرمانبەران چەندین مانگ دەچنە سەر كارەكانیان بەبێ وەرگرتنی موچەكانیان لەكاتێكدا حكومەت لەپاڵ كاركردن بەفەرمانبەران و نەدانی موچەكانیان چەندین گرێبەستی گەورە و گرنگی لەبواری وزەدا ئەنجامدەدا

 

هاوكات كۆیلایەتی سەردەمییانە لەهەرێمی كوردستان لەنێو بەشێكی زۆر لەجومگە و دامەزراوەكاندا ڕەگی داكوتیوە، بەڵام چاوێكی ڕەخنەگری دەوێت بۆ ئەوەی ئەو كۆیلایەتییە بخوێنێتەوە.

لەدوای ساڵی 2010 و كرانەوەی كۆمەڵگەی كوردی لەزۆر بواردا بەتایبەت بواری ئابووری كەرتی تایبەت ڕۆڵی دیاری هەبووە لەبڵاوكردنەوەی كۆیلایەتی سەردەمیانە لەهەرێمی كوردستان.

بۆ نموونە كۆمپانیایەكی تایبەت ژمارەیەك لەكچ و كوڕی بەناوی كارپێدان كۆدەكاتەوەو چەندین سەعات كاریان پێدەكات لەبەرانبەردا موچەیەكی كەمیان پێدەدات.

كۆمپانیاكە ڕوپۆشی ئەو كارەی بەوە كردووە، كە ئەو كەسانە كاری “بەبازاڕكردن” بۆ كۆمپانیاكە دەكەن، كەمیش نین ئەو كەسانەی ڕۆژانە لەسەر شەقامەكانی هەرێمی كوردستان ڕیكلامی كۆمپانیاكان دەدەنە خەڵكی و شۆفێران، كە كارێكی قورسەو موچەیەكی كەمیش وەردەگرن.

بۆ ئەم مەبەستە كەرتی تایبەت هەلی بێكاری‌و دانەمەزراندنی گەنجانی قۆستەوە بۆ پێدانی كاری قورس‌و موچەی كەم‌و ژمارەیەكی زۆریش لەگەنجان، كە سەرچاوەیەكی گەورەی مرۆین بەناچاری‌و بەهۆی نەبوونی هەلی كاركردن ئەو كارە دەكەن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک