ئینستاگرام کێشەی تێدەکەوێت

پۆڵەتیک پرێس

ماڵپەڕی داون دیتێکتەر باس لەوە دەکات بەشێکی زۆری بەکارهێنەرانی ئینستاگرام لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهاندا کێشەیان بۆ دروست بووە.

کێشەکە لە ڕۆژی سێ شەممەوە دروست بووە، بەکارهێنەرانی بەڕیتانیا، کەنەدا، ئەڵمانایا، هۆڵندا و ڕوسیا و چەندین وڵاتی دیکە سکاڵایان هەیە لە بەکارهێنانی ئینستاگرام.

بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی داون دیتێکتەر ڕێژەی کێشەکان بەم جۆرەیە: ٦٠٪ی بەکارهێنەرانی کێشەیان لەگەڵ ڕیلسدا هەیە، ٢١٪ی بەکارهێنەران کێشەیان لەگەڵ خزمەتگوزاری ستۆریدا هەیە، هەروەها ١٨٪ی بەکارهێنەران کێشەیان لەگەڵ چونەژورەوە بۆ ناو بەرنامەکە هەیە.

ئینستاگرام یەکێکە لە پێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە کۆمپانیای فەیسبوک خاوەنیەتی، بەکارهێنەرانی دەتوانن وێنە و ڤیدیۆیەکانیان بەپێی خواستی خۆیان لە بەرنامەکەدا بڵاوبکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا