پۆڵەتیك پرێس
لەمیانی بەڕێوچونی کۆنفرانسی یەكڕیزی و دەستور سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە قسە و دروشم یەکڕیزی دروست نابێت و پێش ئەوەی یەکڕیزی دروستبکەین، دەبێت ئامانجی خۆمان یەکبخەین.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ی ئایاری 2021 ، بەبەشداری سەرۆکی هەرێم، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرکردە و کەسی یەکەمی زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان کۆنفرانسی “یەكڕیزی و دەستور” لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو.
لەمیانی وتارێكیشدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، “بە قسە و دروشم یەکڕیزی دروست نابێت، پێش ئەوەی یەکڕیزی دروستبکەین، دەبێت ئامانجی خۆمان یەکبخەین، دەبێ یەکڕیزبین بۆ گەیشتن بە قۆناغێک کە بۆ هەموومان وەک یەک وابێت، ناکڕێ داوای یەکڕیزی بکەین و بەرەو دوو ئاراستەی جیاواز هەنگاوبنێین”.
وتیشی “یه‌كڕیزی وشه و دروشمێكی جوانه، پێش ئه‌وه‌ی یه‌كڕیزی دروست بكه‌ین، پێویسته ئێمه ئامانجی خۆمان یه‌ك بخه‌ین، ئێمه یه‌كڕیز بین بۆ گه‌یشتن به قۆناغێك كه ئه‌و قۆناغه بۆ هه‌موومان وه‌كو یه‌ك وابێت، ناكرێت داوای یه‌كڕیزی بكه‌ین و به‌ره‌و دوو ئاراسته‌ی جیاواز جووڵه بكه‌ین، ناكرێت ئێمه له‌ناو پاپۆڕێك بین ئه‌گه‌ر دوا قۆناغ و مه‌قسه‌دمان یه‌ك نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته پێش ئه‌وه‌ی یه‌كڕیزی وه‌كو وشه یا وه‌كو دروشم به‌كاربێت، پێویسته ئێمه باس له دوا قۆناغی خۆمان بكه‌ین، كه بۆچی یه‌كڕیز ده‌بین، ئه‌نجام و ئامانجی ئێمه له‌و یه‌كڕیزییه چییه و ده‌مانه‌وێ چی بكه‌ین؟.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كان به یه‌كه‌وه و له نزیكه‌وه قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتربكه‌ن، به مێشكێكی فراوانه‌وه ئاماده‌بن گوێ له یه‌كتربگرین و یه‌كتر قه‌بوڵ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجه‌ی كه مه‌به‌ستی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه، ئێمه بتوانین له‌سه‌ری رێكبكه‌وین و به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه هه‌نگاو بنێین، به‌وه ده‌توانین یه‌كڕیزی خۆمان بپارێزین”
مه‌سرور بارزانی جەختیكردەوە ئه‌مه‌ش هه‌روا دروست نابێت، ئه‌گه‌ر گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌كرێت، له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كان به یه‌كه‌وه و له نزیكه‌وه قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتربكه‌ن، به مێشكێكی فراوانه‌وه ئاماده‌بن گوێ له یه‌كتربگرین و یه‌كتر قه‌بوڵ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجه‌ی كه مه‌به‌ستی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه، ئێمه بتوانین له‌سه‌ری رێكبكه‌وین و به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه هه‌نگاو بنێین، به‌وه ده‌توانین یه‌كڕیزی خۆمان بپارێزین، به ده‌ستنیشانكردنی ئامانجی هاوبه‌ش، ده‌توانین یه‌كڕیزی خۆمان رێكبخه‌ین و به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و ئه‌و ئامانج هه‌نگاو بنێین.