گوندێک لە ناکاو لە ژێردەریاچەیەک  دەرکەوت

پۆڵەتیک پرێس

لە ژێر دەریاچەی ڕێسیای باکوری ئیتاڵیا، بۆ یەکەم جار دوای ٧٠ ساڵ گوندێک دەرکەوت، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی کاتی ئاوی دەریاچەکە وشک بوو لە چوارچێوەی کار کردن تیایدا.

بەپێی بڵاو کراوەکان، گوندی کۆرۆن لە ساڵی ١٩٥٠وە ژێر ئاو کەوتووە، ئەو گوندە لە سەدەی ڕابردوودا پێش ئەوەی کارگەی وزەی هایدرۆئەلیکتریکی تیادا دروست بکرێت، سەدان ماڵی تێدابوو خەڵکی تیادا دەژیا.

کاتی دروست کردنی کارگەکە بەنداوەێک دروست کراوە بۆ تێکەڵ کردنی دوو دەریاچە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی گوندەکە ژێر ئاو بکەوێت لە دەریاچەی ڕێسیا، دەریاچەکە دەکەوێتە نزیک سنوری ئیتاڵیا و سویسراو نەمسا، بۆ چاککردنەوەی یەکێک لە کۆگاکان بە شێوەیەکی کاتی دەریاچەکە وشک دەکرێت، لەگەڵل نزم بوونەوەی ئاستی ئاوەکە، گوندە ١٦٠ ماڵیەکە دەردەکەوێتەوە.

تاوەری کڵێسا، ئاماژەیە بۆ بوونی ژیان لەو گوندەدا، کاتێک ئاوی دەریاچەکە کەمی کردووە تاوەرەکە دەرکەوتووە.

La vera storia dietro il campanile sommerso di Curon, il paesino distrutto  per costruire una diga | Ohga!

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا