ئەمریکا: دەڕوانینە بنیاتنانی پەیوەندییەکی سەقامگیرتر لەگەڵ ڕوسیا

ئەم بابەتە 30 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دەڕوانێتە بنیاتنانی پەیوەندییەکی سەقامگیرتر لەگەڵ ڕوسیا.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە میدیاکانی ڕاگەیاند، واشنتن گرنگی دەدات بە بنیاتنانی پەیوەندییەکی سەقامگیرتر لەگەڵ مۆسکۆ، کۆمەڵێک بوار هەن کە هاوبەشی و هاوکاری تێیاندا لە بەرژەوەندی هەردوولایە.

لەبارەی دیداری لوتکەی نێوان ڤلادمیر پوتین و جۆ بایدن، بلینکن وتی، ” پێشبینی دەکەین لەماوەی هەفتەکانی داهاتوو دیداری هەردوو سەرۆک ئەنجامبدرێت”.

چاوەڕێ دەکرێت لە دیداری نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ڕوسیادا کە بە دیداری لوتکە ناودەبرێت پرسی جۆراوجۆ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پرسی کۆرۆنا و هاوکات سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببنە جێی باس .

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک