تۆتنهام نرخی هاری كەینی دیاریكرد !

سەرچاوە ئینگلیزیەكان ئاشكرایان كرد ئەمڕۆ یانەی تۆتنهام نرخی ئەستێرەی یانەكەیان هاری كەینیان دیاری كرد بۆ هەر یانەیەك كە ئەستێرەكەیان بوێت

تۆك سپۆرت ئاشكرای كرد كە یانەیە بە بڕی 175 ملیۆن یۆرۆ كەمتر دەستبەرداری هاری كەین نابن،ئەمەش دوای ئەوە دێت كە سكای سپۆرت ڕایانگەیاند كە هاری كەین بەفەرمی داوای لە یانەكە كردووە ڕێگەی بدەن یانەكە بەجێبهێڵێت و ڕوو لە یانەیەكی تر بكات

هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە هاری كەین یەێكە لە ئەستێرە گەورەكانی جیهانی تۆپی پێ بەڵام بەڵام بەهۆی مام ناوەندی یانەی تۆتنهامەوە نەیتوانیوە ناسناو و دەسكەوتی بەكۆمەڵی هەبێت و ڕكابەری یانە گەورەكانی پرێمەرلیگ و ئەوروپا بكات

شایەنی باسە هەر یەكە لە یانەكانی مانچێستەر یونایتد و مانچێستەرسیتی و چێڵسی لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی گۆڵكارەكەی مەزنەكەی هاری كەین

بۆ وەبیرهێنانەوە یانەی تۆتنهام لەم وەرزەی پرێمەرلیگ  بە 59 خاڵ لە پلەی شەشەم دێت و تەنها دوو یاری ماوە ئەوانیش دژی هەریەكە لە یانەی ئەستۆنڤێلا ولیستەرسیتیە،ئامانجی یانەكە گەیشتنە بە كورسیەكی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ وەرزی داهاتوو

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا