وەزارەتی رۆشنبیری داوای سزادانی ئەو كەناڵانە دەكات روماڵی خۆسووتاندنی گەنجەكەیان كرد

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، داوا لە دەستەی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی دەكات، هەموو ڕێكارێكی یاسایی بەرامبەر ئەو دەزگا ڕاگەیاندن و پەیجانەی سۆشیال میدیا و پەیامنێر و وێنەگرانەی كە ڕووماڵی خۆسووتاندنی گەنجەكەیان كرد بگرێتەبەر.

لە روونكردنەوەیەكدا وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، بۆ بەدواداچوونی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی ئەمڕۆ ڕوویدا، كە چەند كەناڵێكی ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیا ڕاستەوخۆ گواستییانەوە، گەنجێك لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری هەولێر خۆی سوتاند، لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان كۆبوونەوە، دۆخی ئێستای ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیای لە هەرێمی كوردستاندا، لە ڕووی ئیتیكی رۆژنامەوانی و بەرپرسیارێتی كۆمەڵایەتیەوە، بە دۆخێكی نالەبار و خراپ وەسف كرد و دەیانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی یاسایی و كۆمەڵایەتیەوە.

ئەوەش هاتووە ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا، دەچێتە خانەی هاندانی توند و تیژی و كوشتن و خۆكوشتن، بۆیە داوا لە دەستەی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی دەكات، هەموو ڕێكارێكی یاسایی بەرامبەر ئەو دەزگا ڕاگەیاندن و پەیجانەی سۆشیال میدیا و پەیامنێر و وێنەگرانەی كە ڕووماڵی ڕووداوەكەیان كردووە، بگرێتە بەر.

ئەمڕۆ لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لە شاری هەولێر گەنجێك بە بەرچاوی ژمارەیەك دەزگای راگەیاندن و پەیجی سۆشیال میدیا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و دواتر بە مەبەستی چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانە كرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا