بڕیاری مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی درا

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی سەركەوتن بەسەر پاشماوەكانی داعش و پشتیوانی لە ئارامی و بەهێزکردنی خۆبەڕێوەبەریی خۆسەر لە رۆژهەڵاتی سوریا ئەمریكا بڕیاری مانەوەی هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دا ەناوچەكە.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” لەتویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، شاندێکی ئەمریکی سەردانی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریایان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی قەدەسە و مەسەدە و ریشسپییانی رەقە کۆبوونەوە و بڕیاردرا بەمانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لەو ناوچەیە.

هاوكات لە راگەیەندراوێكیشدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی سەردانی شاندەکە رایگەیاند “لەگەڵ جۆی هود جێگری وەزیری دەرەوە، ئەیمی کۆترۆنا جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، جێگری نوێنەری کاروباری سوریا دەیڤید براونستین، بەڕێوەبەری عێراق و سوریا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و کۆشکی سپی زەهرا بەل ئامادە بوون”

لەزانیاریەكانی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئامانجی سەردانەكە پەیوەستە بە کاری چارەسەری سیاسی لە سوریا و جختكراوەتەوە كە هاوكارییە مرۆییەكان بۆ سوریا بەردەوامی دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا