سەرۆکی نوێی دەستەی مافی مرۆڤ هەڵبژێردرا

پۆڵتیك پرێس

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، بە دەنگی 71 پەرلەمانتار سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێم هەڵبژێردرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، 18ی ئایاری 2021، پەرلەمانی كوردستان لە كۆبونەوەی ئاسای خۆیدا و بەدەنگی پەرلەمانتاران موننا یوحه‌نای وەك سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێم دیاریكرد.

لە وتارێكیشیدا موکنا یوحەنا، سەرۆكی هەڵبژێردراوی دەستەی مافی مرۆڤ رایگەیاند: “له‌ رۆژانی داهاتوو به‌رنامه‌ی كاری خۆم رادەگەیەنم و چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو ڕێوڕەسمی سوێندخواردنەكەم ئەنجام بدرێت”.

وتیشی، دوای سوێندخواردنم بەفەرمی دەست بە بەرناوە كارو پلانەكانم لەبواری مافی مرۆڤدا دەكەم.

پرۆفایلی مونا یوخەننا یاقو

– لەدایکبووی ساڵی 1970

– دایکی دوو کچ و کوڕێکە

– دانیشتووی هەولێرە و کریستیانە

– ساڵی 1990-1991 بەکالۆریۆسی لە یاسا بەدەستهێناوە

– دواتر ماستەری لە یاسا بەدەستهێناوە

– دکتۆرا لە یاسای نێودەوڵەتی

– چالاکوانێکی کۆمەڵگەی مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ بەدیاریکراوی مافی پێکهاتەکانە، و مامۆستای زانکۆیە

– دکتۆرای لە یاسای نێودەولەتی لەبارەی مافەکانی مرۆڤەوە هەیە، پسپۆڕی لە کاروباری کەمینەکان هەیە

– یەکێک بوو لەو 21 کەسەی لە 20ی ئایاری 2015 پەرلەمان کوردستان بۆ نووسینەوەی دەستوری کوردستان پێکیهێنا و دەنگی لەسەردان.

– کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر لەساڵی 1990-1991 تەواوکردووە

-1996 بڕوانامەی ماستەری لە یاسا بەدەستهێناوە

– لەساڵی 2004 دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ بەدەستهێنانەوە لە پاراستنی کەمینەکان

– مامۆستایە لە کۆلێژی یاسا و رامیاری زانکۆی سەلاحەددین و بەرپرسی یەکەی مافی مرۆڤە لەو کۆلێژە

– زمانەکانی سریانی، کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی بەباشی دەزانێت

– دامەزرێنەری یەکێتی ئافرەتانی ئاشووری و کۆمەڵگەی حەدیاب بۆ توانستەکانە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا