سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ڕاپۆرتی تەکنیکی نوێ زانیاری دەربارەی مۆبایلی گالاکسی ئەی ٢٢ فایف جی دەخاتەڕوو، مۆبایلە نوێیەکە تایبەتمەندیەکی زۆر و نرخێکی ڕکابەر لەخۆ دەگرێت.

پێکهاتەی مۆبایلەکە لێوارەکانی ئەستوریەکەی کەمترە بەراورد بە مۆبایلەکەنی دیکە، چوارچێوەکەی چوارگۆشەییە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بە دیقەی (٢+٥+٤٨) هەیە، شاشەکەی لەجۆری ئێڵ سی دیە بەقەبارەی ٦.٤ ئینج.

چارەسەرکەری کوالکۆم و پارچەی میدیا تێکی تێدابەکارهاتووە، هەروەها ڕیشاڵی دایمێنسیتی ٧٠٠ و هێلیۆ جی ٨٠ی هەیە.

کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلەکە بە چەندین ڕەنگ دەخاتە بازاڕەوە، خێرای پاتریەکەی ٥٠٠٠ میلی ئەمپێرە، چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلەکە نرخێکی ڕکابەری هەبێت و لە هەموو مۆبایلەکانی دیکەی سامسۆنگی تایبەت بە فایف جی نرخی هەرزانتر بێت بەشێوەیەک نرخەکەی ٢٠٠ دۆلار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا