ژنێک دوای مردنی دزی لێکرا

پۆڵەتیک پرێس

ژنێکی بەڕیتانی دوای کەوتنە خوارەوە و مردنی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکاندا دزی لێکرا.

هاوسەری ژنەکە دڵی شکا دوای دزیکردنەکە کە ئەڵقەی هاوسەرگیری ژنەکەی کە لە دەستیدا بوو لەگەڵ ئەڵقەکەی خۆی برابوو، نرخی ئەڵقەی هاوسەرگیری ژن و پیاوەکە نزیکەی ١٣٥٠٠ جونیەی ئستەرلینی (٢٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی) بوو.

پۆلیسی ئیسێکس دەڵێت: ژنەکە لە تەمەنی هەشتاکاندا بووە، دوای کەوتنە خوارەوەی لە ماڵەکەیدا هێنراوە بۆ نەخۆشخانەی ئەمیرە ئەسکەندەر لە هارلو، دوای سێ ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا، کاتێک هاوسەرەکەی ویستی کەلوپەلەکانی بباتەوە سەرنجی دا ئەڵقەکانی تێدا نییە.

پۆلیس ئەوەشی ڕونکردەوە کاتێک ژنەکە هێنراوە بۆ نەخۆشخانە ئەڵقەکەی لەدەستدا بووە و لەکاتی وەرگرتنی چارەسەریشدا لاینەبردووە، هەروەها جەختیان لەوەش کردەوە هەر کەسێک زانیاری لەسەر ئەو بابەتە دەزانێت پەیوەندیان پێوە بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا