چافی هێرناندز کۆتایی بە دەنگۆکان هێنا

پاش ئەو شکستانەی بەم دوایانە یانەی بارسا دووچار هاتووە سەرۆک و ئیدارەی ناوبراو بڕیاریانداوە کۆتایی وەرز دەستبەرداری ڕاهێنەرای یانەکەیان رۆناڵد کیومان بن .

لەو بارەییەوە چەندین بۆچوون و چەندین ناو هەیە تا ئەوەی وەک جێگرەوەی راهێنەر کیومان ناویان هێنراوە سەرەکی ترنیان چافی هێرناندزی ناونسازی پێشتری یانەی بارسایە .

ئێوارەی دوینێ یاریزانی ناوبراو گەشتی هەرێمی کەتەلۆنیای کردووە و سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لەم کاتەدا گەڕانەوەی چافی کارێکی هەروا ئاسان نییە و پێیان وایە ناوبراو دەیەوێت چاوی بکەوێت بە لاپۆڕتای سەرۆکی یانەکە بەڵام هەر زوو چافی هاتە دەنگ لەسەر ئەم بۆچوون و هەواڵانە ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لەم کاتەدا تەنیا بۆ گەشتکردن گەڕاومەتەوە هەرێمی کەتەلۆنیا و شاری بارسا نەک بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکە ، ئەوانەشی دەگوترێ تەنیا پڕوپاندەیە من گرێبەستم هەیە لەگەڵ یانەی سەدی قەتەریدا .

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک