هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید ئەم ڕاهێنەرایان دەوێت

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هەواڵی وازهێنانی زێدان لە یانەی ڕیاڵ مەدرید گەرمتر دەبێت تا دێت ناوی جێگرەوەکانی زیزۆ بۆ مەشق دانەوەی یانەکە زیاتر دەبێت .

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ بێت کۆتایی وەرز زێدان دەست لە پۆستی ڕیاڵ مەدرید هەڵدەگڕێت و تا ئێستاش ڕا‌هێنەران لۆف و ڕەوول و ئەلیگری بەربژێری سەرەکین بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایتکردنی یانەی مێرەنگی .

لەم بارەییەوە ڕۆژنامەی مارکای نزیک لەیانەی ڕیاڵ مەدرید ڕاپرسیەکی کرذووە تێدا پڕسیاری لە 150 هەزار هاندەری مێرەنگی کردووە بەوەی کێ بە گونجاو دەزانن ببێتە ڕاهێنەری یانەی مێرەنگی ئەنجامی ڕاپرسێکە بەمجۆرە بووە ؛

ڕەوول ٪57 دەنگەکانی مسۆگەر کردووە و زۆرینەیە هاوکات لە پلەی دووەم بە کۆکردنەوەی %17 لۆف لە سێهەمدا ئەلیگری دێت بە کۆکردنەوە % 10 بەشێکی دیکە کە دەگاتە ڕێژەی لە ٪ 16 ناوی دیکەیان دەستنیشانکردووە بۆ ئەوەی مەشقی یانەکە بدەنەوە .

بەپێی ڕاپرسێکەی مارکا بێت زۆرینەی هاندەرانی مێرەنگی داوای رەوول دەکەن بۆ ئەوەی مەشقی یانەکەیان بدەنەوە  .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا