حكومەتی عێراق داوای راگرتنی چەند بڕگەیەكی یاسای بودجە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی عێراق لە رێگەی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە تانەی لە چەند بڕگەیەکی یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق داوه‌ و بە رەسمی داوای راگرتنی کارکردن بەو بڕگانه‌ دەكات.

ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، بە رەسمی تانەیان لە چەند بڕگەیەکی یاسای بودجە داوه‌ و داوایان کردوە دادگای فیدڕاڵی فەرمانێک بۆ راگرتنی کارکردن بەو بڕگانەی بودجە دەربکات.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، به‌شی یاسایی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، دوای تاوتوێكردنی ماددەكانی بودجە له‌به‌ر ڕۆشنایی چه‌ند بڕگه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتوه‌، له‌ یاسای بودجه‌دا پێشێلكاری به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان كراوه‌، بۆیه‌ داوای له‌ دادگای فیدڕاڵی كردوه‌ فه‌رمانێك ده‌ربكات بۆ راگرتنی ژماره‌یه‌ك له‌مادده‌كان تا دۆسیه‌كه‌ بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ده‌درێت.

رۆژی 31ی ئازاری ئەمساڵ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021ی په‌سه‌ندكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا